Category: Uncategorized

  • بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر: لە شەڕەکەی کەورگۆسک 6 کەس گیانیان لەدەستداوە

    بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: لە شەڕەکەی ناحیەی کەورگۆسک 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندار بوو

    بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی شەڕەکەی ناحیەی کەوگۆسک لە قەزای خەبات ئاماژە بەوە دەدات، “رووداوەکە لەنێوان بنەماڵەیەک بووە کە خاڵ و خوارزای یەکدین”.

    دەقی راگەیێندراەوەکەی پۆلیسی هەولێر 

    دوای ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر(١٠:٥٠) خولەک لە ناحیەی کەورگۆسک سەر بە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان بنەماڵەیەک کە خاڵ و خوارزای یەکدین، شەڕە تەقە روودەدات، بەم هۆیەوە شەش هاووڵاتی لە هەر دوو لای شەڕەکە کوژران و سێی دیکەش بریندار دەبن، بۆیە تیمەکانمان لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداو و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە رێکارە یاسایییەکان جێبەجێدەکرێت و یاسا سەروەر دەبێت.